AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ١٧ ١٢:٥٣

پزشکیان: بەرژەوەندیی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکە بەستراوە بە لکاندنی ڕێگاکانەوە

پزشکیان: بەرژەوەندیی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکە بەستراوە بە لکاندنی ڕێگاکانەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بەرژەوەندی هاوبەشمان لە کێبڕکێی نێوان ڕێگاکاندا نییە بەڵکوو لە بەستنەوەی ڕێگاکاندایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە لوتکەی کۆبوونەوەی دەوڵەتانی هاوبەرژەوەندی وتی:بانگھێشتنی ئێران بۆ ئەم لووتکە دەرفەتێکە بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێی ھاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ئەم مەکۆیە.

بەستنەوەی تواناکانی ناوچەکە بە یەکەوە مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ زیادکردنی خۆڕاگری هەرێمەکەمان لە بەرامبەر تەحەددیاتی ئێستا.

بەرژەوەندی هاوبەشمان لە کێبڕکێی نێوان ڕێگاکاندا نییە بەڵکوو لە بەستنەوەی ڕێگاکاندایە.

ئەمڕۆ زیاتر لە جاران پێویستمان بە فرەلایەنی ڕاستەقینە هەیە لە ناوچەکەدا.
سەرۆک کۆمار ئامادەبوونی ئێران بۆ یەکەمجار و وەک یەکەم وڵات کە وەک میوانی تایبەت لە لوتکەی مەکۆی دەوڵەتانی هاوبەرژەوەندی بانگهێشت کراوە، بە دەرفەتێکی بەنرخ بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئێستا و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ئەم مەکۆیە وەسف کرد و وتی: ئێران خۆی بە بەشێکی سروشتی لە جوگرافیای بەیەکەوە گرێدراوی ناوچەکە دەزانێت، کە ڕەگ و ڕیشەی لە مێژوو، کولتوور، شارستانیەت، و گەل- بۆ گەلدا هەیە پەیوەندییەکان.

News ID 60577

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha